کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەهۆی لات و لووتەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە نێو خەڵک

12:04 - 15 خەرمانان 2721

لە ماوەی یەک مانگدا ٤ هاووڵاتی لە شاری "بۆکان" کەوتوونەتە بەر هێرشی لات و لووت و چەقۆکێشەکانی ئەو شارە.

خەڵکی ئەو شارە لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو لاتانە، لە ژێر چاوەدێری ئیدارەی ئیتلاعاتدا کار دەکەن و هێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و سەرکوتییان دەکەن.

بە وتەی خەڵک زۆربەی کاتەکان ئەو لاتانە کاریان ترس و تۆقان و دەڵەڕاوکێ بووە لە نێو خەڵکدا و ئامانجییان بە ئەمنییەتیی کردنی شارەکە بووە هێزە ئەمنییەکانیی ڕێژیم بۆ ئەو مەبەستە کەڵکییان لێوەر دەگیرن.

"م. س و ز.ن" شوناسی ئەو کەسانەن کە بە دەستی چەقۆکێشەکانی شاری "بۆکان"،کوژراون.

دۆخی زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بە هۆی نانەوەی شەڕ و ئاژاوەی لات و لوتەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەمنییەتی کراوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا هەر لەو شارە کچێکی منداڵ لەلایەن ئەو لاتانەوە هێرشی کرابوویە سەر.