کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تاقیکاریی مووشەکی ئەنجامداوە

13:28 - 4 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئامریکا ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران مووشەکێکی مەودا نێوەندی تاقی کردووەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی گەلاوێژ، کاناڵی ئامریکایی "سی.ئێن.ئێن" لە زاری بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئامریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی گەلاوێژ مووشەکێکی تاقی کردووەتەوە کە ئەو مووشەکە لە جۆری مووشەکی بالیستیکیی مەودا نێوەندە.

ئەم بەرپرسەی دەوڵەتی ئامریکا، کە نەیویستە ناوی ئاشکرا بکرێت بە هەواڵنێری "سی.ئێن.ئێن"ی ڕاگەیاندووە، کە تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکانە لە ڕاستای بەهێزترکردنی بیاڤی مووشەکی ڕێژیمی ئێراندا بووە.

هەر لەم ڕاستایەدا، بەرپرسێکی دیکە، بە کەناڵی "فاکس نیوز"ی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی ئامریکا خەریکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم مووشەکە تاقیکراوەی ڕێژیمی ئێرانە.

هەواڵی تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکەی ڕێژیمی ئێران، لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە لەماوەی چەند حەوتووی ڕابردووەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان دەوڵەتی ئامریکا و ڕێژیمی ئێران پەرەی سەندووە و چووەتە قۆناغێکی نوێوە.