![](/content/upload/1/news/48803_w920.jpg)
بەڕێوەبەری تاقیگەی تەندروستیی وەرزاتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ئاشکرای کردووە کە تاقیکاریی نەرێنیی کۆرۆنا لە تاقیگەکان دەفرۆشرێتەوە.
فرۆشتنی تاقیکاریی نەرێنیی کۆرۆنا کاتێک دەستی پێکردووە کە شۆفێرەکان بۆ هاتوچۆ لە سنوورەکان و نێو شاردا پێویستییان بە بەڵگەی نەرێنیی تاقیکاریی کۆرۆنا بووە.
بەپێی زانیارییەکان تەنانەت موسافیری فڕۆکەکانیش کەڵکیان لێ وەرگرتووە. ئەو تاقیکارییانە بە ٢ هەتا ٥ ملیۆن تمەن لە تاقیگەکاندا دەفرۆشرێتەوە.
هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و ڕێژیمی ئێران هێشتا نەیتوانیوە تەنانەت واکسەن بۆ خەڵک بکڕێت.
لەلایەکی دیکەوە خامنەیی کڕینی واکسەنی لە ئامریکا و بریتانیا قەدەغە ڕاگەیاندووە.
ڕێژیمی ئێران یەکێک لە خراپترین وڵاتەکان لە بواری کۆنترۆڵی کۆرۆناوە بووە.