کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تانک و تۆپ ڕەوانەی کوردستان دەکات

12:15 - 1 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ کوردستان بەردەوامە و چەکوچۆڵی قورس و نیوەقورس بۆ پادگانە سەربازییەکان لە شارەکانی کوردستان ڕەوانە دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەمنییەتیکردنی ئەو شارانە چەکوچۆڵ و تەقەمەنی، بۆ پادگانە سەربازییەکانی کوردستان ڕەوانە کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای تاران چەکوچۆڵ و کەرەستەی شەڕ بۆ پادگان و بنکە نیزامییەکانی خۆی لە کوردستان ڕەوانە کردووە.

ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەردەوام درێژەی هەبووە و ڕێژیم سنوورەکانی کوردستانی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس زیاتر ملیتاریزەکردووە.

ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.

دوای جێگربوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چیاکانی کوردستان و حزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات، ڕێژیم بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.