کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ترسی لە پێکهاتنی هێزی پێشمەرگەی هاوبەش هەیە

17:12 - 14 رەشەمه 2719

هێزی هاوبەشی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەک بووەتە جێگای خۆشحاڵیی خەڵکەوە و لەلایەکی دیکەوە ترسی ڕێژیمی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی  ئیسلامیی ئێران لە ڕاپۆرتی تایبەتدا باسیان لە پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەوڵدایه پێکەوه لە بواری چالاکیی پێشمەرگە کار بکەن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ترسی لە پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە و ئەو هەنگاوەی بە پلانی ئامریکا لە قەڵەم داوە.

خەڵکی کوردستان بەنیسبەت ئەو بڕیارەی ناوەندی هاوکاری خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرینگیان زانی.

ڕێژیمی ئێران هەمیشە هەوڵی تێکدانی یەکڕیزیی نەتەوەی کوردی داوە و لە هەوڵدا بووە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کار بکات، بەڵام لەگەڵ شکست بەرەڕوو بووەتەوە.