کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تەنانەت بنکە و ئیدارەکانی خۆی نۆژەن نەکردووەتەوە

12:04 - 13 بەفرانبار 2720

دوای چوار ساڵ لە هاتنی بوومەلەرزەی کرماشان هەتا ئێستاش ڕێژیمی ئێران تەنانەت نەیتوانیوە بنکە و ئیدارەکانی خۆیشی دروست بکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" بینای فەرمانداریی "سەلاس باوەجانی" هێشتا نۆژەن نەکراوەتەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتوویانە، بەهۆی نەبوونی پارە نەمانتوانیوە ئەو بینایە نۆژەن بکەینەوە.

ڕێژیمی ئێران بە جێگای ئەوەیکە خزمەت بە خەڵک بکات، پارەی خەڵکی کوردستان و ئێران لە وڵاتانی دیکەدا خەرج دەکات.

 ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧ ڕیشتەری لە ئەزگەلەی کرماشان لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، زیاتر لە ١٠ هەزار قوربانیی لێکەوتەوە.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە چوار ساڵ شارە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و خەڵک هێشتا لەنێو چادر و کانێکسدا دەژین.