کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تەنانەت بۆ بنەماڵە کوژراوەکانی خۆی هیچ خێرێکی نەبووە

12:18 - 1 خەزەڵوەر 2721

''فاتمە سپێهری'' چالاکی مەدەنی کە هاوسەرەکەی یەکێک لە کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراقە، هەرەوەها برایەکی بە ناو ''محەممەد سپێهری'' کە یەکێک لە واژۆکەرانی بەیاننامەی ١٤ کەسییە و لە زینداندا بەسەر دەبات، باس لە زوڵم و ستمەکانی ڕێژیمی ئیران دەکات.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە براکەی لە زینداندا گوشارێکی زۆری لەسەرە و ئازار دەدرێت.

ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە یەکێک لە منداڵانی کوژراوەکانی سەر بە ڕێژیم بەهۆی ئازار و گوشاری ڕێژیمەوە خۆی سوتاندووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

''فاتمە سپێهری'' دەڵێت: "خەڵک بزانن کە ڕێژیمی ئێران جگە لە هەژاری، چارەڕەشی، بێکاری و بێبەشی هیچ خێرێکی بۆ بنەماڵە کوژراوەکانی خۆی نەبووە".