کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تەندروستیی کۆمەڵگەی بۆ گرینگ نییە

12:17 - 14 رەشەمه 2719

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە جێگای بایەخدان بە تەندروستیی کۆمەڵگە، بەشی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، بە دوای چەکی ناوکیدا وێڵن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە جێگای پێڕاگەیشتن بە قەیرانەکانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی، دژراوترین ڕێگا و تێچووەکان دەبڕن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ قەیرانەکانی تەندروستی، سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوویە، بەڵام بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی و بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ناوکیی خۆی هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر.

بەرنامەی ناوکیی ئێران تێچوویەکی زۆری بۆ خەڵکی ئێران و کوردستان هەبووە.

لە بواری ئابوورییەوه ڕێژیمی ئێران بۆ بەرنامەی ناوکیی خۆی تەنانەت بەشێک لە دەریای خەزەری فرۆشت.

کارناسانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە ڕێژیمی ئێران چالاکییە ناوکییەکانی خۆی درێژە پێداوە و بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی هەوڵ دەدات و لە ئەگەری دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی سەقامگیریی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش دەخاتە مەترسییەوە.

 بەرنامە و چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام درێژەی هەیە و لەو پێوەندییەدا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا گەمارۆوە ئابوورییەکانی پەسندکراو دژی ئەو ڕێژیمەیان لا نەبردووە و لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکییە ناوکییەکان بژاردەی نیزامی دژی ئەو ڕێژیمە بە کار دێنن.