کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆیشی سزا دەدات

12:24 - 31 جۆزەردان 2722

سێ جاشی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە ئیتلاعاتی سپا گومانی لێ کردوون دەستیان لە کوشتنی زانایانی ناوکیی ئێراندا هەبووە، دەسبەسەر و زیندانی کراون. شوناسی ئەو سێ جاشە "ڕ.م، ح.م و م.ش.پ" ڕاگەیەندراوە.

هەر کام لەم سێ جاشە بە بارمتەی  ٢٠٠ هەتا ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراون.

ئەو سێ کەسە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە گومانی ئەوەیکە دەستیان لە کوشتنی زانایانی ناوکیی ئێراندا هەبووە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراون.

''موحسێن فەخری‌زادە'' بەرپرسی ڕێکخراوی توێژینەوە و داهێنەری وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێران و یەکێک لە کەسانی پلەبەرزی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم بوو کە ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەز لە ''ئابسەرد''ی دەماوەند لە نزیک تاران کوژرا و کاردانەوەی بەرپرسانی ڕیژیمی ئێرانی بەدواوە بوو.

جیا لە "فەخری‌زاده" چەند کەسی دیکەش کە چالاکییان لە بواری بنکە ناوکییەکانی ئێراندا هەبووە کوژراون.