
بە بڕیاری شورای باڵای ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران و ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ٢٥٠ کەس لە ئەندامانی ئەلقاعیدە، جیهادی، سەلەفی و ئەنسارولئیسلام کە لە دەیەکانی ٨٠ و ٩٠ی هەتاویدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کراوون بە قەبووڵکردنی مەرجەکانی ڕێژیم ئازاد دەکرێن.
ئەو کەسانەی ئەندامی گرووپی تێرۆریستیی "داعش" و باقی گرووپە جیهادییەکانی دیکە بوونە.
مەرجی ڕێژیم بەو شێوەیەیە کە ئەو کەسانە دەبێ قەبووڵ بکەن کە ڕێگای خۆتەقاندنەوە عەمەلیاتی تێرۆریستی ئەنجام بدەن.
دواتر ئەو کەسانە لە شانەکانی داعش، ئەلقاعیدە و "ئەنسارولئیسلامـ"ـدا سازماندەهی دەکرین و چالاکییەکانیان لە سپای قودس دەست پێ دەکەنەوە.
بەپێی مەرجەکانی ڕێژیمی ئێران ئەو سەلەفیانە دەبێ دژی ئامریکا، ئورووپا، ئیسرائیل، عێراق، هەرێمی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دژبەرانی ئێران کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدەن.
ئەو کەسانە دوای ڕاهێنانی پێشکەوتووی نیزامی دیسانەەوە سازماندەهی دەکرێن.