کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران جیهان دژ بە ئیسرائیل هان دەدات

12:49 - 26 بانەمەڕ 2720

وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە دژایەتیکردنی ئیسرائیل بەردەوامە و ئەمجارە وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە پەیامێکی تویتێریدا بەفەرمی داوای لە جیهان کردووە بۆ پشتیوانی لە مافی فەلەستینییەکان بێدەنگ نەبن.

ڕێژیمی ئێران داوای لە جیهان کردووە، بۆ بۆ دەستەبەرکردنی مافی فەلەستینییەکان وەدەنگ بێت.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات و بە بیانووی پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین پشتیوانی لە گرووپەکانی وەک "حەماس" دەکات.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل لەسەر گۆی زەوی دەسڕنەوە.

مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، پاسدار "حوسێن سەلامی"، فەرماندەی گشتیی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە کۆبونەوەیەکدا کە فەرەماندە و بەرپرسانی سپای پاسداران تێیدا بەشدار بوون، وتوویەتی: ''لە هەنگاوی یەکەمی ئینقلابدا، بەستێنی لەنێوبردنی ئیسرائیلمان ڕەخساندووە و لەنێوبردنی ئیسرائیل خەون و خەیاڵ نییە، بەڵکوو ئامانجێکە کە دەتوانین پێی بگەین".

ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێران بە مەترسییەک بۆ سەر خاکی خۆی دەزانێت و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا بە تێکدەری ئەمنییەتی ناوچە وەسف دەکات.