کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران حاشای لە کوژرانی هێزەکانی خۆی لە سووریەدا کردووە

12:14 - 14 بەفرانبار 2720

پاسداری تێرۆریست "محەممەدڕەزا نەقدی" وتوویەتی: "هەموو ئەو کەسانەی سەرەتا لە سووریەدا دەکوژران، حاشامان لێدەکرد و دەمانوت لە ڕۆژئاوای ئێراندا کوژراون؛ درۆش نەبوو، چونکە سووریەش هەر لە ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە".

"نەقدی" وتوویەتی: ''قاسم سلێمانی بە فڕۆکەیەک کە دەیان تۆن مادەی تەقینەوە و چەکوچۆڵی پێ بوو گەیشتە سووریە و لەو شەڕەدا بەشداریی کرد".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران ئاشکرای کردووە کە ڕێژیمی ئێران بڕی ١٧ میلیارد دۆلاری لە ناوچەدا خەرج کردوووە.

چەند ڕۆژ پێش "مەحموود ئەلزەهار" یەکێک لە ئەندامانی گرووپی "حەماس" باسی لەوە کردبوو کە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی "قاسم سلێمانی" ٢٢ ملیۆن دۆلار پارەی پێدابوون.

هاوکات "حەسەن نەسروڵڵا" وتوویەتی: "ساڵی ١٣٨٥ دوای شەڕی ٣٣ ڕۆژه، ٢٠٠ هەزار خانووبەرە تێکڕووخان و قاسم سلێمانی تێچووی ئیجارە و بژێویی یەک ساڵی بۆ خەڵکەکە دابین کرد".

پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە وڵاتانی ناوچەدا بەردەوامە و هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بووەتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە.