کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران خراپترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهانە

12:07 - 11 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەبارەی کارنامەی تێرۆریستیی وڵاتان ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بە خراپترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا دێتە ئەژمار.

لە ڕاپۆرتێکی ٣٣٢ لاپەڕەیی لەبارەی وڵاتان و تێرۆریزمی ٢٠١٨، کە ڕۆژی هەینی، ١٠ی خەزەڵوەر وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە کە ڕێژیمی ئێران خراپترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهانە.

بەشێک لەم ڕاپۆرتە بەم شێوەیە:

ڕێژیمی ئێران هەموو ساڵێک نزیک بە یەک میلیارد دۆلار بۆ پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان خەرج دەکات.

ڕێژیمی ئێران لە ساڵی دا١٩٨٤ وەکوو پشتیوانی تێرۆریزم ناسرا و لەو کاتەوە تا ئێستا درێژەی بە تێرۆریزم داوە.

لە ئۆکتۆبری ٢٠١٨دا مۆرەیەکی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری داڕشتنی بەرنامە بۆ عەمەلیاتی تێرۆریستی لە وڵاتی دانمارکدا، دەسبەسەر کرا.

لە مانگی دیسامبری هەمان ساڵ، وڵاتی ئالبانی دوو بەرپرسی ڕێژیمی ئێرانی بە هۆکاری پیلانی تێرۆریستی لەو وڵاتە وەدەرنا.

ڕێژیمی ئێران ئیجازەی بە تۆڕێکی ئاسانکاریی ئەلقاعیدە داوە کە لەنێو خۆی ئێراندا چالاکی بکات و هێز و پارە بۆ ئەفغانستان و سووریە ڕەوانە بکات.

ڕێژیمی ئێران هەوەها ئیزنی داوە کە دەست وپێوەندییەکانی ئەلقاعیدە لە ئێراندا پەنا بگرن  .

ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨دا پشتیوانییەکانی خۆی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی عێراق وەکوو حیزبوڵڵا'' درێژە پێداوە.

ڕێژیمی ئێران پشتیوانییە ماڵییەکانی بۆ حیزبوڵڵا و ڕاهینانی هەزاران کەس لە هێزەکانی ئەم گرووپە لەنێو خۆی ئێراندا درێژە پێداوە.

لە وڵاتی بەحرەین، ڕیژیمی ئێران پشتیوانییەکانی بە شێوەی چەکوچۆڵ لە گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی درێژە پێداوە.

لە سالی ٢٠١٨دا، ڕێژیمی ئێران لە حەماس و گرووپە فەلستینییەکانی وەکوو جیهادی ئیسلامی کە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکاندان، پشتیوانیی کردووە.

ڕێژیمی ئێران بەرنامەکانی سەبارەت بە هێرشی سایبێری دژی دەوڵەتەکان و شیرکەتە بیانییەکان درێژە پێداوە.

ڕێژیمی ئێران لە ساڵی دا٢٠١٨ کردەوەکانی خۆی لە پیلانی تێرۆریستی دژی دژبەرانی خۆی لە چەندین وڵات لە خاکی ئورووپادا درێژە پێداوە.

هەروەها وڵاتی ئاڵمان لە مانگی ژانڤییەدا لەسەر١٠ کەس کە گومانی ئەوەیان لەسەر بووە کە مەئمووری سپای قودس بوونە، لێکۆڵینەوەی کردووە.