کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران خۆی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات

12:25 - 19 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای گرووپی تێرۆریستیی "حیزبوڵڵای لوبنانـ"ـەوە ئامادەکاری دەکات تاکوو هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل؛ ئەو هێرشە بۆ وڵامدانەوە بە ئیسرائیله کە لە سووریە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ڕێژیمی ئێران.

ڕۆژنامەی "ئورشەلیم پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕێژیمی ئێران کە لە سووریە ڕاوێژکارەکانی خۆی کۆ دەکاتەوە و پاشکشە بە هێزەکانی دەکات، بۆ ئەوە نییە لە سووریە بچێتە دەرەوە بەڵکوو بۆ خۆ کۆکردنەوەیە هەتا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

مانگی ڕابردوو چەندین هەواڵ بڵاو کرایەوە کە ڕێژیمی ئێران هێزەکانی لە سووریە دەکشێنێتەوە و "عەلی شەمخانی" سەرۆکی باڵای شورای تەناهیی ڕێژیم وتی، کشانەوە بە قازانجی سووریەیە.

لە ئێستادا کارناسانی ئامریکا باس لەوە دەکەن، ئێران لە سووریە ناکشێتەوە.

ئیسرائیل بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە بنکە و پایگاکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە دەکاتە ئامانج و ئیزن نادات ئێران لە سووریە بەهێز بێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەرتشی ئیسرائیل بەردەوام بنکە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە سووریە بۆردومان کردووە و زۆرێک لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانیش کوژراون.