وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دابەشکردنی پارێزگای سیستان و بەلووچستان پاشگەز بووە و ئەو کارەی ناکارناسانە وەسف کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی جوغرافیای ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە دابەشکردنی پارێزگای سیستان و بەلووچستان کارێکی ناکارناسانەیە کە هیچ خوێندنەوەیەکی بۆ نەکراوە و دەوڵەتیش هیچ بەرنامەیەکی بۆ ئەم مەبەستە نییە.
وەزاررتی نێوخۆی ڕێژیم وتوویەتی ئەو گەڵاڵەیە زۆر ئاڵۆزه.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێكی دیکەدا دەیانهەویست خاک و نەتەوەی بەلووچستان دابەش بکەن.
ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، گەڵاڵەی دابەشكردنی سیستان و بەلووچستان وەکوو گەڵاڵەی پاسدار "حەبیبووڵڵا سەیاری" لەژێر ناوی "گەشەپێدانی کەنارئاوەکانی موکرانـ"ـە کە ئامانجیان "دروستکردنی شارستانییەتێکی عەلەویـ"ـیە.