
ڕێژیمی ئێران لە گوندەکانی پارێزگای "بووشێهر" خەریکی فرۆشتنی دار خورماکانە و بە وڵاتانی عەرەبیی دەفرۆشێت.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەوبارەیەوە وتوویانە: "ئێمە ئەو دار خورمایانە هەناردە دەکەین و دەستمان لە پاشەکەوتی ستراتژیکی خۆمان نەداوە".
بەڵام هاووڵاتییەک ڕایگەیاندووە، ئەو دار خورمایانە بەهۆی بێئاوی و وشکەساڵییەوە لە ڕیشەوە دەردەهێنرێن و بە وڵاتانی عەرەبیی دەفرۆشن.
ڕاکێشانی ئاوی زاگرۆس بۆ شارە فارسنشینەکان بووەتەوە هۆی ئەوەیکە خاکی نەتەوەکانی وەک کورد و عەرەب بکەوێتە مەترسییەوە و ببێتە هۆی کۆچی خەڵک لە زێدی خۆیان.
ئەو هەوڵ و کارانە لە ئێستادا لە بووشێهر بەڕێوە دەچێت بە شێوەی سیستماتیکە بۆ ئەوەیکە خەڵک لەو پارێزگایە کۆچ بکەن.
ڕێژیمی ئێران جیا لەو کارە خاکی بەپیت و بەرەکەتی ئەو پارێزگایانەش بە کەشتی بۆ وڵاتانی عەرەبی دەنێرێت.
پارێزگاکانی باشووری ئێران کێشەی جیددیی بێئاوییان هەیە و ئەمساڵ لە پارێزگای ئەحواز بەهۆی بێئاوی چەندین ڕۆژ خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.