کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران داوای لە زیندانییانی سیاسی کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن

17:45 - 26 جۆزەردان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری "شنۆ" داوای لە زیندانییانی سیاسی کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن. ئەو زیندانییانە کاسانێکن کە بە بارمتە لە زیندان ئازاد کراون.

بەهۆی ئەوەیکە خەڵکێکی کەم لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن ڕێژیمی ئێران بە هەر شێوەیەک دەیهەوێ خەڵک ڕاکێشێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

لە شار و گوندەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەم خۆیان بۆ شۆرای شار و گوندەکان بەربژێر کردووە و تەنانەت لە هەندێک گوندەکان هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ناچێت.

لە بەشێک لە شارەکاندا ڕێژیمی ئێران خۆراکی لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە هەتا بێن دەنگ بدەن.