کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران داوای پارە لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە دەکات

16:42 - 22 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئێران داوای ٥ میلیارد دۆلار پارەی وەک یارمەتیی ئاوارتە لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە کردووە.

"محەممەد جەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک ڕایگەیاندووە، تاران داوای ٥ میلیارد دۆلار پارەی لە سندووقی نیونەتەوەیی پارە  وەکوو یارمەتیی ئاوارتە کردووە.

"زەریف" هەروەها لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی فەرمی ئەو داوایەی لەگەڵ ئەو ناوەندە نێونەتەوەییە خستووەتە بەر باس.

هەروەها "عەبدولناسر هیمەتی"، بە ڕاگەیاندنی ژمارەی ئەو پارە داواکراوە کە ٥ میلیارد دۆلارە، قسەکانی وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕێژیمی ئێران لەلایەکەوە گیرۆدەی دۆخێکی قەیراناویی ئابوورییە و لەلایەکی ترەوە دابەزینی نرخی نەوت و گەمارۆکانی ئامریکا گوشارێکی لەڕادەبەدەری خستووەتە سەری.

ئێران ئێستا ناوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و وڵاتێکە کە ئابوورییەکی ڕانتیی هەیە و پشت قایم بە نەوتە کە ئەویش لە ئێستادا هەم نرخ و هەم ڕێژەی فرۆشی دابەزیوە.