کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دستدرێژییەکانی خۆی بۆ سەر خاکی نەتەوەکانی دیکە پەردەپۆش دەکات

11:29 - 30 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەتسدرێژی و هێرشەکانی خۆی بۆ خاکی وڵاتانی دیکە پەردەپۆش دەکات و دستێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتاندا بە ڕەوا دەزانێت.

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەر، وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بە فەرمی بڵاوی کردووەتەوە کە لەگەڵ گەڵاڵەی تورکیە بۆ دانانی خاڵی پشکنین و دیدەبانی لە سووریە، دژایەتیی خۆی دەربڕیوە.

"عەباس مووسەوی"، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، جەختی کردووەتەوە کە ئێمە دژی ئەو هەوڵەی ئانکاراین و ئەو بابەتە دەبێ لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.

هاوکات ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێراندا وتوویەتی: "دەبێ تەمامییەتی ئەرزیی سووریە ڕێزی لێ بگیردرێت".

ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا وەک ڕێژیمێک ناسراوە کە سەرەڕای ئەوەیکە ئاڵۆزی و شەڕ لە ناوچەکەدا دروست دەکات، لە هەمان کاتیشدا خۆی سەروەریی وڵاتانی دیکە پێشێل دەکات.