کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دووبارە لە دواکەوتووییدا ڕێکۆردی شکاند

17:20 - 30 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە بواری فیلترینگ و سانسۆرکردنی ناوەرۆک، لە وڵاتی چین پێشی گرت و گەیشتە پلەی سێهەمی جیهان.

بەپێ ئەم ڕیزبەندییە، ڕێژیمی ئێران لە بواری سانسۆری ناوەرۆک و فیلتری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، دوای وڵاتانی "سوومالی" و "کۆرەی باکوور"، لە پلەی سێهەمدایە.

ڕێژیمی ئێران، وەک حکوومەتێکی فاشیستی، بەردەوام سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی خەڵکی ئێرانە و دەیەوێت بە سانسۆرکردن و فیلترینگ، ئەوان لە ڕێگایەکی دیاریکراوی خۆیدا جێگیر بکات.

"خامنەیی" پێشتر بە ڕوونی لەگەڵ ئازادیی فەرهەنگی و بیروڕا دژایەتی دەربڕیبوو و ڕایگەیاندبوو کە فەرهنگ دەبێت لەسەر بنەما و دروشمەکانی خومەینی و ئینقلابی ئیسلامی بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دەورانی سەرکۆماریی "حەسەن ڕووحانیـ"‌دا بە سێهەمین وڵاتی جیهان لە بواری سانسۆردا دێتە ئەژمار کە ئەوە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر چاپەمەنی و ڕاگەیاندەکانی ئەو وڵاتەیە.