کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دژی میدیاکانی دژبەری ڕێژیم شورایەکی ئەمنییەتیی دانا

11:32 - 5 خاکەلێوه 2720

"شورای هاوئاهەنگیی میدیاکانی سایبێریی ئەمنییەتی" لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە پارێزگای سنە دامەزرا. ئەو شورایە دژی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران چالاکی دەکات.

دامەزراندنی ئەو شورایە بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیەکە دژی میدیاکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

بنکەی ئەو ناوەندە سایبێرییەی ڕێژیمی ئێران لە سنە و لە سپای "بەیتولموقەدەس" دامەزراوە.

بەشێک لە میدیاکانی وەک: "کورد توودەی، ئۆفۆقی کوردستان، زریان و نەوای ئابیدەر" و چەندین ماڵپەڕی دیکە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دامەزراون.

چالاکیی ئەو ماڵپەڕانە بۆ ئەوەیە کە کاروباری لاوکیی وەک بەشی سەرەکیی کۆمەڵگەی کوردستان پیشان بدات.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای ئەو میدیا و ماڵپەڕانەوە دیهەوێت وا پیشان بدات کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هیچ کێشە و گرفتێک نییە و خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوپەڕی ئەمنییەت و ئاسایشدان.

هاوکات ڕێژیم لەو ڕێگایەوە پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لاواز دەکات و دەیهەوێت پرسی کورد تەنیا بە چەند شتی بچووکی کولتووری قەتیس بکاتەوە.