کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دڵسۆزی بۆ کوژراوانی وڵاتانی بێگانە نیشان دەدات

11:32 - 15 رەشەمه 2721

"ئەمیرحوسێن قازی‌زادە هاشمی" جێگری ئیبراهیمی ڕەئیسی و سەرۆکی بەناو"بونیادی شەهید"ی ڕێژیم لە سەفەرێکدا بۆ عێراق باسی لە پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی کوژراوانی عێراق کردووە.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم خزمەتگوزارییەکان تایبەت دەبن بە بەشی تەندروستی و دەرمانی، پەروەردەیی و ئابووری.

ڕێژیمی ئێران بەڵێنیی داوە کە بریندارەکانی شەڕی عێراق لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەرمان بکات. هەروەها شیرکەتەکانی بیناسازیی ئێران شوێنی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەی کوژراونی عێراق دروست دەکەن.

گرینگیدان بە خەڵکانی بێگانەی دەرەوەی ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە حاڵێکدایە کە زۆر جار بنەماڵەی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق لە بەردەم مەجلسی ڕێژیم ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوای مافەکانی خۆیانیان کردووە و تەنانەت داوای لەسەر کارلابرانی سەرۆکی بەناو"بونیادی شەهید"ی ڕێژیمیشیان کردبوو.