کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەبێت دیەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی بدات

11:25 - 11 بەفرانبار 2720

گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران بوو بەهۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران ناچار بکرێت دیەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی بدات.

هەیئەتی ڕێژیمی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیاندا بڕیارێکیان پەسند کردووە کە بێ هیچ جۆرە هەڵاواردنێک بێ جیاوازیی نەتەوە و ڕەگەز و بەپێی یاساکان دیە بە بنەماڵەی قوربانییان دەدەن.

ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە ١٥٠ هەزار دۆلار غەرامەت بە بنەماڵەی هەر یەک لە قوربانییانی ئەو ڕووداوە دەدات.

کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو غەرامەتە دەبێ بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان بێت.

لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی جۆری "بوئینگ ٧٣٧"، سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی بەفرانبار، دوای جێهێشتنی فڕۆکەخانەی خومەینی لە تاران، لە نزیک شارەکی پەرەند کەوتە خوارەوە، ٨ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.