ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوردستان، دەستی کردووە بە هەوڵێکی نوێ و دەیهەوێت پایگا و مۆڵگەکان ئاوەدان بکاتەوە.
هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستان کەوتوونەتە جموجۆڵ و لە هەوڵدان کە پایگا نیزامییەکان لە چیاکانی کوردستان ئاوەدان بکەنەوە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی سپای تێرۆریستی پاسداران دەیانهەوێت لە گوندەکانی کوردستان پایگای بەسیج دابمەزرێنن.
ڕێژیم بۆ دامەزراندنی پایگای بەسیج کەڵک لە جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆی وەردەگرێت.