کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەستێوەردان لە "ئەفغانستانـ"ـدا دەکات

12:15 - 14 پووشپەڕ 2721

لە کاتی سەرکۆماریی "باراک ئۆباما"دا بڕیار بووە ئامریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان پاشەکشە پێ بکات و لە ئێستادا بەدوای کشانەوەی ئەو هێزانە تاڵبان دەستی کردووە بە هێرش بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان و نزیک بە ٢٧ شاری گرتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

بەدوای نائارامییەکان لە وڵاتی ئەفغانستان ڕێژیمی ئێران لە مەترسیی دروستبوونی شەڕ و نائارامی لە ئێران دەستێوەردان لە ئەفغانستانـ"ـدا دەکات و بەوهۆیەوە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سنووری "بیرجەند"ەوە دەستی بە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ شارە شیعەنشینەکان کردووە.

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی دوورکردنەوەی شەڕ و نائارامی لەنێوخۆ بەردەوام بە ناردنی هێز و ناردنی چەکوچۆڵ خەریکی دەستێوەردانی لە ناوچەدایە و سەرمایەی خەڵکی ئێران لەو ڕێگایەدا خەرج دەکات.

هەفتەی ڕابردوو سەرکۆماری ئامریکا کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی دوای ٢٠ ساڵ لە شەڕکردن لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

 ئەو شەڕەی کە بە درێژترین شەڕ لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دادەنرێت بەڵام جگە لە خەرجکردنی سەدان میلیار دۆلار، شەڕێک کە دەوترێت ئەفغانستانی لەسەر سینییەکی پڕ لە زێڕ پێشکەش بە تاڵبان کرد.

بەپێی بڕیاری ئیدارەی "جۆ بایدن" ، تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی ئامریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە کە هاوکاتە لەگەڵ هێرشە تێرۆریستیەکان بۆ سەر هەردوو بۆرجی بازرگانیی نیویۆرک و پێنتاگۆن لە "ڤێرجینیا".

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ لابردنی گرووپی تێرۆریستی قاعیدە و تاڵبان، شەڕی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، بەو پێیە "ئۆسامە بن لادن" و ژمارەیەک سەرکردەی ئەو گرووپەی تۆمەتبار کرد.