کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەستێوەردانی ئایینی لە یەمەن دەکات

12:50 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزیری ئەوقاف و ڕۆشنبیریی یەمەن، باسی لە سەفەری نایاسایی ٧٠ کەسی لوبنانی و ئێرانی بۆ یەمەن بە مەبەستی بانگەشەی بیرۆکەی ئێرانچییەتی لە نێو ناوچە ژێردەسەڵاتەکانیاندا کرد.

دوکتور "ئەحمەد عەتیە"، وەزیری ئەوقاف و ڕۆشنبیریی یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "شرق الاوسط"باسی لە ڕۆیشتنی نایاسایی ٧٠ کەسی لوبنانی و ئێرانی بۆ یەمەن کرد و هەروەها وتیشی: مەبەستی ئەوان لەم کارە بانگەشەی بیرۆکەی ئێرانچییەتی و شێعەگەریی لە نێو چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی ناوچە بندەستەکانیان لەو وڵاتە بۆ ئامادەبوونی بەستێنی کونتڕۆڵی ناوچەکانی دیکەی یەمەنە.

هەر لەو بارەوە، پێشتر "ناجیح میزان"، سیاسەتمەداری سونی مەزهەب، باسی لەوە کردووە: ڕێژیمی ئێران دەیەوێت گرووپی چەكداری سونی لە ناوچەكانی: (سامێرا، سەلاحەدین و ئەنبار) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئامریكا دروست بكات.

ناوبراو، باسی لەوەش کردووە، ڕێژیمی ئێران پلانی هەیە کە وەکوو دمشق لە سووریەدا، کە مەزاری حەزرەتی زەینەبی لێیە، سامێراش بکاتە شارێکی ئایینی شێعە مەزهەب.