کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەڵێت هێرش بۆ سەر هەوڵیر پێوەندیی بەمنەوە نەبووە

18:05 - 28 رێبەندان 2720

وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر "هەولێر"ەوە نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتوویەتی: "ئاسایشی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی گرینگە".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر "هەولێر"ەوە نییە.

"خەتیب زادە" هەروەها  وتوویەتی، ھەموو ئەو دەنگۆ  گوماناویانە كە دەیانهەوێت ڕووداوەكانی ھەولێر بە ئێران ببەستنەوە ڕەت دەكەینەوە.

قسەکانی "خەتیب زادە" بۆ ئەوەیە ڕێژیمی ئێران خۆی لەو ڕووداوە لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم ڕووداوەکانی ناوچە بخاتە دەرەوە.

سەرجەم گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران دانە و لەو ڕێژیمە بڕیار وەردەگرن.

لەو پێوەندییەدا "موختار نەقشبەندی" شارەزای بواری نیزامی دەڵێت: "ئەو قسانە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تەنیا ئیدعایەکە و بەس؛ چونکە هەمووی ئەو گرووپانە لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عێراق، سووریە و لوبنان لە بواری ئیدئۆلۆژییەوە سەر بە ڕێژیمی ئێرانن".

"نەقشبەندی" باسی لەوەش کردووە: "هیچ شاراوە نییە ئەو هێرشەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر بە بڕیاری ڕێژیمی ئێران ئەنجام دراوە و بۆیە دەیهەوێ بە جۆرێک خۆی بێ لایەن پیشان بدات".

بەهۆی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڵێندەرێک کە کاری بۆ ئامریکاییەکان دەکرد کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ئەندامێکی هێزەکانی ئامریکا و سێ هاووڵاتی کوردیش برینداربوون.