![](/content/upload/1/news/48423_w920.jpg)
میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراق دوای ئەوەیکە هاووڵاتییەکی بریتانیایی بە ڕەگەز ئێرانی‌یان لە شاری کەربەلا ڕفاند، ئێستا ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ مامەڵەی پێوە بکات.
"محەممەد خاتەمی" سەرمایەدارێکی بریتانیایی بە ڕەگەز ئێرانی کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕفێندراوە ئێستا ڕادەستی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کراوە.
ناوبراو باوكی یه‌كێک له هاوڕێ نزیكه‌كانی خومەینی بووه. پێش شۆڕشی ئێران محه‌ممه‌د خاته‌می پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستین كردووه و دوای شۆڕشیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له دامه‌زراندنی سپای پاسداران به‌شدار بووه.
ناوبراو یاریده‌ده‌ری عه‌باس زه‌مانی ناسراو بە "ئه‌بوو شه‌ریف" له یه‌كه‌م فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران بووە.
دواتر محه‌مه‌د خاته‌می و عه‌باس زه‌مانی پاش دوورخستنه‌وه‌ی به‌نی سه‌در لە سپای پاسداران هاتنە دەرەوە و ئێرانیان جێهێشت.
خاته‌می دواتر په‌شیمانیی خۆی له به‌شداریكردن له شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یاند و هێرشی زۆری كرده سه‌ر شۆڕش و سه‌ركرده‌كانی. پاشان له‌لایه‌ن حیزبوڵڵای لوبنانی گیرا و ڕه‌وانه‌ی تاران كرایه‌وه، به‌ڵام خومه‌ینی له‌سه‌ر داوای باوكی ڕزگاری كرد.
ڕێژیمی تاران دەیهەوێ له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی خاته‌می دەیهەوێ دەستی بە پارە بگات یا ڕێککەوتنێکی کۆن کە لە سەردەمی ڕێژیمی شادا لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆی کراوە زیندوو بکاتەوە.