کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت گەشتی سنووریی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێراندا دابمەزرێنێت

18:21 - 2 پووشپەڕ 2720

هەواڵدەرییە خۆجییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای کرماشان بڵاویان کردووەتەوە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکان و پێشگرتن لە جموجۆڵی هێزەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق لە شاخەکانی نێوان پاوە و سلێمانی، گەشتی سنووریی هاوبەش بەڕێوە ببەن.

هەواڵدەرییە خۆجییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای کرماشان لە زاری "ڕەسووڵ سراب خشکە"، فەرماندەی هەنگی سنووریی پاوە بڵاویان کردووەتەوە، بۆ کۆنترۆڵی سنوورەکانی پاوە لەگەڵ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق هاوئاهەنگییان کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران لەگەڵ سەرتیپ "فەخرەدین عەبدوڵڵا محەممەد سەعید" کۆ بوونەتەوە و داوایان کردوە کە پێکەوە لە سنوورەکان گەشت لێ بدەن.

ئەو گەشت لێدانە بە مەبەستی پێشگرتن بە جموجۆڵی هێزەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێرانە.

ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردان،  "قاسم ڕەزایی" فەرماندەی مەرزبانیی ڕێژیم لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتاکەی خۆی داوای کردبوو، پێکەوە لە سنوورەکان گەشت لێ بدەن.

ڕێژیمێک کە ئیددیعای دەکرد تاکوو مەدیتەرانە قووڵایی ستراتیژیکیە و پاسدارەکانی لە ناوچە بڵاو دەکردەوە، ئێستە بۆ پاراستنی سنوورەکانی پەنای بردووەتە بەر هێزەکانی عێراق.