کوردستان میدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی گوشارهێنان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئاوی چەند ڕووباری گرتووەتەوە، کە دەڕژێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باسیان لەوە کردووە، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كى نزیكدا كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، پارلەمانی کوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت لە پێوەندی لەگەڵ ئەو پرسه پێک دێنێت.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باسیان لەوە کردووە، كه‌مى ئاو كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ڕێككه‌وتنێكى نیوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر هه‌مان كێشه هه‌یه، به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێژه‌ى ئاوى وه‌رگیراو له نێوان وڵاتاندا ده‌ستنیشان كراوه و ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، بۆیە ناكرێت وڵاتێك به‌پێى حەزی خۆی ئاو له وڵاتێكى دیكه بگرێته‌وه، یاخۆ بهپێچهوانهکەی بکات".
گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچووک لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، زیانێکی زۆری به دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبەتى سنورى قه‌ڵادزێ گەیاندووە
ئه‌وه بۆ دووهه‌م جاره، ڕێژیمی كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێک له ئاوی زێی بچووک ده‌گرێته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه زیانێكى زۆر بە دانیشتووانى سنووری قه‌ڵادزێ گەیشتووە.
لەو پێوەندییەدا، کۆنسولگەریی ڕێژیمی ئێران لە شاری سلێمانی باسی لەوە کردووە، کە ئێمە ئاوی هیچ ڕووبارێکمان نەگرتووەتەوە.
ئاگری ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی، لەو بارەوە باسی لەوە کردووە، له سیاسەتی نێودەوڵەتیدا نزیک بە ٤٢٠ رێککەوتنی جیهانی و هەرێمی لەسەر پرسی ئاو هەیە، هەرێمی کوردستان دەتوانێ لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونانەی کە لە جیهاندا هەیە، لەگەڵ ئێران و تورکیه ڕێککەوتن بکات، بەڵام ڕوونە کە هەموو رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هێز دەبەسترێت، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەسەر قەیرانی گرینگ وەکوو ئاو و ژینگەش بێت، بەتایبەتی کاتێک کە بڕیارە رێککەوتنەکە لە نێوان ئێران و تورکیه لەگەڵ کوردستانی گەرمێن بێت.