![](/weney-mallperr/12540.jpg)
کوردستان میدیا: بە هۆی ئەوەیکە وڵاتی ئێران تووشی کێشەی کەم ئاوی بووە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نادۆزنەوە هەنووکە زەوییەکانی کشت وکاڵ لە هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران دەگۆڕن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە کاتێکدا کە کێشەی کەم ئاوی و بێئاوی بەرۆکی وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە جێگای چارەسەری ئەو کێشەیە شێوەی کشت و کاڵ دەگۆڕن کە بە هۆی ئەو کارەی ڕێژیم زیانێکی زۆر بە زەوی و بەشی کشت و کاڵ دەگات.
لەو پێوەندییەدا، هەنووکە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای خووزستان بە بیانووی ئەوەیکە نەیشکەر ئاوێکی زۆر مەسرەف دەکات و لەبەر چاندنی نەیشکەر کارخانەکانی چەوەندەر لەو پارێزگایە داخراون، زەوییە کشت و کاڵییەکانی ئەو پارێزگایە دەگوڕێت.
هەروەها بەرپرسانی ڕێژیم لەو پارێزگایە ڕایانگەیاندووە کە ئاوی ڕووباری کاروون لە بواری چۆنایهتییهوه کێشەی هەیە و زەوییەکانی نەیشکەریش بە هۆی ئەوەیکە ئاوی زۆر مەسرەف دەکەن زیانیان بە ژینگەی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
ئەو کارەی بەرپرسانی رێژیم لە کاتێکدایە کە لهباتی ئەوەیکە چارەسەریی کێشەی بێ ئاوی لەو ناوچانەدا بکەن لەسەر ڕووبارەکانی ئەو پارێزگایانە بەنداو درووست دەکەن و ئاوەکان بۆ ناوەندی ئێران دەگوازنەوە.
هەروەها بەرپرسانی ڕێژیم بە جێگای ئەوەیکە کشت و کاڵی پیشەیی بۆ وەرزێران دابین بکەن لە هەوڵی ئەوەدان کە شێوەی کشت و کاڵ بگۆڕن و لە نێوانەدا بەشێکی بەرهەمە کشت و کاڵییەکان قوربانیی بەشێکی دیکەی کشت و کاڵ بکەن.
سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێران لە بارەی کشت و کاڵ و گواستنەوەی ئاوی پارێزگا سنوورییەکان بۆ ناوەندی ئیڕان لە حاڵێکدایە کە ئەو پارێزگایانە لەبواری پیشە و پێشکەوتن لە ئاستێکی زۆر لاوزدان و هەژاری لەو ناوچانە لە ئاستی باڵادایە