کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران شەڕ و ئاژاوە دەنێتەوە

17:08 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، لە کوردستاندا شەڕ و ئاژاوە لە نێو خەڵکدا دروست دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووەتە مایەی فیتنە و کۆمەڵانی خەڵک بەشەڕ دەدات و شەڕ و ئاژاوە دەنێتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئیدارەی کاروباری ئاوی ڕێژیم کە بەرپرس، بەڕێوبەر و خاوەنداری کاناڵ و دەریچە و جاددە سێرویس و زنەکێشەکانی موچە و مەزراکانە ، خۆی لێ بێ خاوەن کردوون و پێیان ڕاناگات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به هۆی ئەو نابەرپرسیارەتییەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، ڕێژیم کۆمەڵانی خەڵکی جوتیار و دامداری دەشتی شاروێران پێکەوە بەشەڕ دەدات، هەڵبەت بە دڵنیایێوە ئەو مەسەلە گیروکێشەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەشە.

لەو پێوەندییەدا ئیدارەی کاروباری ئاوی شاری مهاباد بە جاددەی مەزراکان ڕاناگات و خیزڕێژیان ناکات هەر بۆیەش جوتیاران و باغداران بۆ خۆیان دەستیان کردووە بە بەردڕێژکردن و کەڵکوەرگرتن لە پاشماوەی بەردی سەنگبڕێیەکان و دروستکردنی شەڕ و هەڵڵا دەبەینی جوتیاران و باغداراندا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کردووە، جوتیاران ڕایانگەیاندووە ئەوە پیلانی ڕێژیمە بۆ شەڕ و ئاژاوە و لێکدابڕاندنی خەڵکی کوردستان و ئێمەش ئەو پیلانە پووچەڵ دەکەینەوە.