کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ئاسایبوونەوەی پێوەندییەکانی مەراکێش و ئیسرائیل نیگەرانە

12:05 - 21 سەرماوەز 2720

ئاسایبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان "مەراکێش و ئیسرائیل" بووەتە هۆی نیگەرانیی زیاتری ڕێژیمی ئێران و بەباداچوونی خەونی ڕێبەریی جیهانی ئیسلام لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.

وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە بەرەبەرە پێوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.

ڕۆژی پێنجەشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێککەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ مەراکێش لەلایەن سەرکۆماری ئامریکاوە، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران تووشی شڵەژان بوون.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵیان داوە وڵاتانی عەرەبی دژی ئیسرائیل هان بدەن، بەڵام ئەو سیاسەتە شکستی خواردووە.