کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بانە خانووبەرەی خەڵک دەڕووخێنێت

10:53 - 17 بەفرانبار 2720

هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وەرزی سەرما و سۆڵەی زستاندا ماڵی چەند هاووڵاتییان لە شاری بانە ڕووخاندووە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار هێزەکانی شارەداریی بانە، لە گەڕەکی "مەولەوی" بە لۆدێر هێرشیان کردە سەر ماڵی خەڵک و خانووبەرەی خەڵکیان ڕووخاندووە.

بەم کارەی ڕێژیم لەم وەرزەدا، سەرما و سۆڵە و دۆخی خراپی ئابووری و نەخۆشیی کۆرۆنا هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتییان دەکات.

مەئموورانی شارەداریی ڕێژیم لە بانە و لە کاتی شەودا، بێ ئاگاداریی پێشوو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خەڵک.