کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بە بیانووی کۆرۆنا خەڵک جەریمە دەکات

11:17 - 21 سەرماوەز 2720

هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان هەر هاووڵاتییەک کە کاتژمێر ٩ی شەو بەولاوە بڕواتە دەرەوە جەریمە دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرای چاوەدێری، ئەو هاووڵاتییانەی کە بە ماشین دەڕۆنە دەرەوە بە بڕی ٥٠٠ هەزار تمەن جەریمە دەکات.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم پارەی نەماوە و لەو ڕێگایەوە پارەی یارانەکان کۆ دەکاتەوە.

ماوەیەک پێش ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی پێشگرتن لە کۆرۆنا بڕیاری دا کە هاتوچۆی نێوان شارەکان ڕابگرێت، تاکوو بەم شێوەیە پێش بە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا بگرێت.