کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بەردەم پێکهاتنی کابینەی نوێی دەوڵەتی عێراق بەربەست دروست دەکات

18:05 - 15 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەز، سەرچاوەیەک باسی لەوە کرد کە لەنێوان "موقتەدا سەدر" ڕێبەری جووڵانەوەی "سەردیـ"ـیەکان و لایەنە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییەدا سەرکەوتوو نەبوونە، ناکۆکی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە بۆشاییەکی قوڵ لەنێوان ئەو دوو لایەنە، لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ دانانی کابینەی داهاتووی عێراق هەیە.

لە دانیشتنەکانی ئەو دواییەی نێوان "سەدر" و لایەنەکانی سەر بە ڕێژیمی تاران (هادی ئەلعامری، نووری ئەلمالکی و قەیس خەزعەلی) بە ناوی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شەڕ و ناکۆکی  لەنێوان "سەدر و مالکی" دروست دەبێت کە بە نێوبژیوانیی "عامری" کۆتایی پێ دێت.

ئەو سەرچاوە وتوویەتی، ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی شیعەی عێراق بە تایبەت "سەدر" و "خەزعەلی" ڕێبەری ملیشیاکانی "عەسائێبی ئەهلی حەق" کۆتایی پێ نایەت و ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری ئەو ناکۆکییانە تاوانبار دەکات.

"عەسائێبی ئەهلی حەق" لەو گرووپانەیە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت و وڵاتی ئامریکا ئەو گرووپەی بە هەوڵی تێرۆریستی لە عێراقدا تاوانبار کردووە.