کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری ٢٢ی ڕێبەنداندا دەستی بە کۆنترۆڵی تەلەفوون و ئینتێرنێت کردووە

11:24 - 14 رێبەندان 2720

ڕێژیم لە بەرەبەری ٢٢ی ڕێبەنداندا، دەستی کردووە بە کۆنترۆڵی زیاتری پێوەندییەکان (تەلەفوون و ئینتەرنێت).

 لەم پێوەندییەدا جیا لەوەیکە لەشکرێک بەسیج و پاسداری بە ناو "ارتش و سپاە سایبری" لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سازمان داوە و بڵاوی کردوونەتەوە، سێنسۆر (حساسگر)ی زیاتری لەسەر ئۆپراتۆر و سێرڤێرەکان داناوە.

هەروەها دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم کۆمەڵێک ئۆڤەری ئینتێرنێتیان داوە بە خەڵک وەک: "بەستەیەکی ٣ گێگابایتی ئینتێرنێتی بەلاش بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کە دیارە بە کۆدی تایبەت دەتوانن بەکاری بێنن.

هەروەها ئۆڤەری تایبەت بە واتساپ، وەک (ویژگی وضعیت واتس آپ) کە زیاتر دەتوانێ کار لەسەر نوسخە کۆن و ئاپدەیت نەکراوەکانی واتساپ بکا. یان هێندێک ئۆڤەری ئینتێرنێتیی تایبەت لەلایەن (پەیام رەسانە) نێوخۆییەکانەوە.

لەم پێوەندییەدا پێویستە ئەم چەند خاڵە وەبەرچاو بگرین:

یەکەم: بە هیچ شێوەیەک لە هیچ ئۆڤەرێکی بەلاش و تایبەتی، شیرکەتەکانی موخابەرات و ئینتێرنێتی لە ناوخۆ کەڵک وەرمەگرن.

دووهەم: هیچ ئەپ و پرۆگرامێکی تایبەت بە پێوەندییەکان کە لەم ماوەیەدا و لەلایەن ناوەند و دەزگاکانی ڕێژیمەوە بڵاو دەکرێنەوە، دامەبەزێنن.

سێهەم: لە هیچ شوێنێک (وای فای) فری یان بەلاش وەرمەگرن.

چوارەم: ئەو کۆدانەی کە بە ئینتێرنێت یان (SMS) بۆتان دێ، بۆ هیچ بەرنامە و پێوەندییەک بەکاری مەهێنن.

پێنجەم: هیچ کام لە (پەیام رەسانە) نێوخۆییەکانی ئێران بەکار مەهێنن.

شەشەم: تەنیا، ئاخرین نوسخەی ستاندارد و ئاپدەیت کراوی ئەپەکانی وەک: (واتساپ و سیگناڵ) بۆ پێوەندییەکانتان بەکار بێنن.