کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ترسی بوونی پێشمەرگەی کوردستان دەست بۆ هەر کارێکی نامرۆڤانە دەبات

12:14 - 27 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران کە چل ساڵە دەسەڵاتی خۆی بەسەر کوردستاندا سەپاندووە، پێشمەرگە بە مەترسییەک بۆ سەر ئەو دەسەڵاتەی خۆی دەزانێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی مەڕداری ناوچەکانی ورمێ، کە مافی خۆیانە لە زێدی باوباپیرانیان مەڕ و ماڵاتەکەیان بەخێو بکەن، بە هۆی گوشاری نایاساییی ڕێژیم بۆ گرتنی مۆڵەتی مەڕداری، سەردانی ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕێژیمیان وەکوو: سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی، فەرمانداری و جەنگەڵبانی کردووە.

ئەم ناوەندانە بەم خەڵکەیان ڕاگەیاندووە کە بە مەرجێک مۆڵەتیان پێ دەدەن، کە بۆ هەر سەر مەڕێک کە ڕای دەگرن و بەخێوی دەکەن، ١٠ هەزار  تمەن بە ڕێژیم بدەن و پاشانیش لە ئەگەری بینینی پێشمەرگە یان هەر جموجووڵێکی سیاسی و چەکداری بە دژی ڕێژیم، ئەم ناوەندانە ئاگادار بکەنەوە و ڕاپۆرتی خۆیان بە سپای تێرۆریستی پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕابگەیەنن.

هەر لەم پێوەندییەدا، هەواڵنێری کوردستان میدیا لە شاری شنۆ ڕایگەیاندووە: "لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە، سپای تێرۆریستی پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیم، ژنانی بێ‌ ئێخلاق و دوور لە ڕەوشتیان، بە جلوبەرگی ڕازاوە و سووراو و سپیاوی نائاسایی، لەنێو گوند و باخەکانی شنۆ و نەغەدە بڵاو کردووەتەوە، هەتا ئەوەیکە لەو ڕێگایەوە شوێنی حەوانەوە و مانەوەی پێشمەرگەکانی کوردستان بدۆزنەوە.

هەواڵنێری کوردستان میدیا، هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لە نێوان ئەم ژنانە، چەندین هاوسەری بەکرێگیراوانی ڕێژیم بینراون کە وەکوو هاوسەرەکانیان لەنێو پیلانی نامرۆڤانە و  قێزەونی ڕێژیمدا نوقم بوون.