کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ترسی خۆپیشاندان شارەکانی کوردستانی میلیتاریزە کردووە

11:28 - 16 خاکەلێوه 2721

ڕێژیمی ئێران لە ترسی ناڕەزایەتییە پەنگخواردووەکانی خەڵک و تۆقانی لە خرۆشانی خەڵک زیاتر لە جاران شارە کوردەکانی مێلیتاریزە کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ڕێژیم لەبەر ئەوەیکە زیاتر چاوەدێریی شەقامەکانی شاری بۆکان بکات و جمووجووڵەکانی خەڵکیان زیاتر لەبەرچاو بێت، لەسەرەتای ساڵی نوێوە کیووسکی نیزامیی خۆیان هێناوەتە سەر شەقام.

ئەو هێزانەی ڕێژیم لە شاری بۆکان جیا لەوەی کە هێزەکانی خۆیان بە نێوشاردا بڵاوە پێدەکەن چەند کەسیش لەنێو کیووسکەوە چاوەدێری بەسەر خەڵکدا دەکەن.

ئەم کردەوانەی ڕێژیم بووەتە هۆی بێزاریی هەرچی زیاتری خەڵک لە ڕێژیم و نەمانی ڕەوایەتیی زیاتر لە جاران لەنێو خەڵکدا.