کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە سنە بۆ سەرکوتی خەڵک ڕێوشوێنی ئەمنییەتیی نوێی گرتووەتە بەر

12:12 - 22 بانەمەڕ 2720

ڕێژیمی ئێران لە دۆخی ئێستادا کە هەست بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک دەکات، لە مەیدانی ئێقباڵی سنە، بۆ ئامانجەکانی خۆی چەندین دەکە و دووکانی نوێی دروست کردووە و بەسەر مۆرەکانی خۆیدا دابەشی دەکات.

له‌  سنه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ مه‌یدان ئێقباڵه‌وه‌ هەتا ده‌ور مه‌یدان، واته‌ شه‌قامی‌ فێرده‌وسی‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌ دژی‌ ڕێژیم له‌وێ‌ ئەنجام دەدرێت‌، شه‌قامه‌كه‌یان به‌ستووه ‌‌و ده‌یانه‌وێت‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ئه‌و شوێنە‌ ده‌كه‌‌ ساز بكه‌ن.

 ‌ئەو دەکانە ته‌نیا به‌و كه‌سانه‌شی‌ ده‌ده‌ن كه‌ بەکرێگیراوی خۆیانن.

سەرچاوەکەی ئاگادار لەم بارەوە باسی لەوە کرد، كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ كه‌ ویستبووی‌ یه‌كێک له‌و دووكانه‌ بچووكانه‌ به‌ كرێ‌ بگرێت،‌ پێیان وتووە یان ده‌بێ‌ كارتی‌ "به‌سیجی‌ فه‌عالـ"ـی‌ هەبێت‌ یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاته‌وه‌ كارت یان نامه‌ی‌ هه‌بێت‌ كه‌ مۆرەی‌ ئه‌وانه‌.

ڕێژیم شه‌قامه‌كه‌ی له‌ پیاده‌ڕه‌وه‌كه‌ جیا كردووەته‌وه‌‌ و لە ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانی خەڵک دژی ڕێژیم، لەو کەسانەی کە لەسەر ئەو دەکانەن دژی خەڵک کەڵکیان لێ وەردەگرن.

پێشتر لە دەروبەری مەیدانی ئێقباڵی سنە ٥ دەکەی ڕۆژنامەفرۆشیی لێ بوو، بەڵام ئێستا ڕێژیمی ئێران ئەو دەکانەی کۆ کردووەتەوە و دەکەی دیکە دروست دەکات و ئەو دەکانە دەدات بە کاسانی جاش کە لەو شوێنە بۆ ئامانجی خۆی کەڵکیان لێ وەربگرێت.