کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە سەقز بە بڵاوکردنەوەی خۆراک دەیهەوێ خەڵک فریو بدات

11:55 - 6 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی "تاوەکڵان" سەر بە "چلچەمە"ی سەقز هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە هاوکاریی هەندێک لە دەستوپەیوەندییەکانی  لە مزگەوتی ئەو گوندە خەریکە خۆراک بە سەر خەڵکدا دابەش دەکات.

هێزەکانی سپا، پێداویستیگەلێکی وەک ڕۆن، برینج و قەند، لەنێو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە و وادە و بەڵێنیی خزمەتگوزاری بە خەڵک دەدەن.

سپا داوای لە خەڵکی ئەو گوندە کردووە کە ببنە ئەندامی سپا و کار بۆ ئەو ڕێکخراوەیە بکەن و هەر لە درێژەی ئەم هەوڵەدا دژی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران قسەیان کردووە.