کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان خەریکی ناردنی خەڵکە بۆ شەڕی فەلەستین

13:04 - 28 بانەمەڕ 2721

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەندێک شاری وەک: ''جوانڕۆ و ڕوانسەر" و ناوچەکانی "هەورامان" خەریکی ئەوەن خەڵک بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل ڕەوانە بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە، بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان و بە ڕوونی لە شارانەی کە ئاماژەم پێکردووە لە ڕێگای ماڵپەڕێک بە ناوی (http://pouyeshi.ir/Palestine) خەریکی ناونووسیکردنی خەڵکن بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل.

ڕێژیم لە ڕێگای ئەو ماڵپەڕەوە داوای لە خەڵک بە تایبەتی لاوان کردووە کە ناونووسی بکەن هەتا بۆ شەڕ ڕوانەی "ئیسرائیلـ"ـیان بکات.

ئەو کەسانە لەژێر ناوی "سپاە سلیمانی‌ها" ڕەوانەی شەڕ دەکرێن.

ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە، ژن یان پیاو جیاوازیی نییە، هەر کەس ناونووسی بکات بۆ شەڕ ڕەوانەی ئیسرائیل دەکرێت.

ماوەی چەند ڕۆژە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بە پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە و کاربەدەستانی پلەبەرزی ئێران ڕایانگەیاندووە، هەتا لەنێوبردنی ئیسرائیل درێژە بە شەڕ دەدەن.