ڕێژیمی دژی گه‌لیی ئیسلامیی ئێران له هه‌ڵمه‌تێکدا، ٩٨ ماشینی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی خه‌ڵكی هه‌ژاری لە ڕێگەی موزایدهوە بە دەستوپەیوەندییەکانی خۆی فرۆشت.
ئه‌مڕۆ چوارشەممه ٢٤ی بانەمەڕ، ڕێژیمی ئێران ٩٨ ماشینی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی خه‌ڵكی لە موزایەدەیەکی ساختەدا فرۆشت کە زۆرێک له ماشینه‌كان هی شاری سه‌قز و ئه‌وانی دیكه هی بیجاڕ و بانه بوون.
ئەو موزایەدەیە له سنه‌دا و له پشت تهڕهباڕ له ته‌نیشت پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه چووه.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاریی تایبه‌ت، هه‌ندێک له كڕیاره تایبه‌ته‌كان بەکرێگیراوی ڕێژیم بوونە و بۆ سپیكردهنهوی پاره ماشینیان كڕیوە.
زۆرێک له ماشینه‌كان به زیاتر له نرخی سەرەکیی خۆی فرۆشراوە و بەکرێگیراوانی ڕێژیم له‌م ڕێگه‌یه‌وه و به هاوكاریی ڕێژیم ئه‌و پارەگەلەی كه لە ڕێگه‌ی خراپه‌وه بەدەستیان هێناوە سپی ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ وێنه ماشینێكی BMW كه نرخه‌كه‌ی ١١٥ ملیۆن تمه‌ن بووە، فرۆشراوە به ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن.
زانیارییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كڕیاران کەسانی سەر بە ڕێژیم بوونە و بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و سپیکردنەوەی پارە ماشینیان كڕیوە.
ئه‌و ماشینانه هی خه‌ڵكی هەژار و دەستکورتە كه ڕێژیم به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه، چ به ناوی ماشینی كاسبكارهوه، چ به ناوی دارایی بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان و به بیانووی جۆراوجۆری دیكه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و دهیفرۆشێت کە هه‌م گیرفانی خۆی پێ پڕ ده‌كاته‌وه و هه‌م پاره‌ی ڕه‌شی بەکرێگیراوانی پێ سپی ده‌كاته‌وه.