کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد بە زۆرەملێ خەڵک بۆ شورای شار و گوند ناونووسی دەکات

13:17 - 3 خاکەلێوه 2721

لە شارۆچکەی "گوێکتەپە" خەڵک بەهۆی ئەوەیکە ناونووسی بۆ شورایەتی ناکات، ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ خەڵک بەربژێر دەکات.

شوراکانی دەورەی پێشوو کە ڕێژیم داوای لێکردبوون دەبێ دیسانەوە ناونووسی بکەن، خۆیان بواردووە و وتوویانە ئێمە بە مەرجێک نانووسی دەکەین کە خزمەتی خەڵک بکەین. لە بەرانبەردا لە فەرمانداریی مەهاباد بەو کەسانە وتراوە کە دەبێ ئێوە تەنیا بڕیارەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی خۆیان بۆ شورا بەربژێر کردووە هەموو کەسانێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانن.

لە دوای ئەوەیکە لە گوێکتەپە داوا لە خەڵک کرا کە بۆ شوراکان ناونووسی نەکەن و بایکۆتی بکەن، خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆر خۆیان لە ناونووسی لە شورادا دوور ڕاگرت.