کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەپاڕێتەوە سنووری "پەرویزخان" بکاتەوە

11:10 - 10 خەزەڵوەر 2721

بەهۆی ئەوەیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەرویزخان ڕاوەستاوە ڕێژیمی ئێران داوای لە هەریمی کوردستان کردووە ئەو سنوورە بکاتەوە هەتا کاری بازرگانی کێشەی بۆ دروست نەبێت.

لەو پەیوەندییەدا سەرکۆنسولی ڕێژیمی  ئێران لە سلێمانی هەڕەشەی لە بەڕێوەبەرانی ئەو سنوورە کردووە و وتوویەتی وەستانى جموجۆڵى بازرگانى لە سنووری پەرویزخان بەهۆى ئەو بارودۆخەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی داوە جێگەی قەبووڵ نییە و دەبێت بە زوویی سنوورەکە بکرێتەوه.  

سەرکونسولی ڕێژیمی ئێران سەردانی ئیدارەی گەرمیان لە "کەلار"ی کردووە و لەگەڵ "جەلال نووری" بەڕێوەبەری ئیدارەی گەرمیان کۆ بووەتەوە و داوای کردووە ئەو سنوورە بکرێتەوە.

جموجۆڵى بازرگانى لە سنوورری پەروێزخان ماوەى حەوتوویەکە بەهۆى مانگرتنى شۆفێرى بارهەڵگرەکانەوه ڕاگیراوە.

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە دوای وردەکاری و تێبینییەکانی خۆمان هەوڵ دەدەین سنوورەکە بکەینەوە.