کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان بە لاڕێدا ببات

11:46 - 24 رەشەمه 2721

ڕێکخراوی جیهانیی "یوونسکۆ"هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران و کوردستانی وەکوو "تاران، هەمەدان، کرماشان و سنە"ی بەپێی ڕابردووی مێژوویی و شارستانییەت ناساندووە تا ڕێوڕەسمی نەورۆزی تێدا بەڕێوە بچێت.

بڕیار وایە ئەو ڕێوڕەسمانە ٢٣ی ڕەشەمە لە "تاران"، ٢٤ی ڕەشەمە لە "هەمەدان" و ٢٥ی ڕەشەمە لە پارێزگای "کرماشان " بەڕێوە بچن.

"ئێحسان ئەحمەدی نەسر" سەرۆکی ئیدارەی گەشتیاریی شارەداریی شاری کرماشان وتوویەتی: ڕێوڕەسمی نەورۆزلە کرماشان و لە نزیک شوێنەواری مێژوویی تاقەوسان بەڕێوە دەچێت و دوازدە نەتەوەی ئەندامی کۆنوانسیۆنی یوونسکۆ تێیدا بەشدار دەبن".

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە لەو ڕێوڕەسمانەدا کە زۆربەی نەتەوەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدار دەبن، دابونەریت و فەرهەنگی ئێرانی تێیدا نمایش دەکرێت.

ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی جێژنەکانی نەورۆزلە پێناو برەودان بە فەرهەنگ و دابونەریتی ئێرانی و سڕینەوەی فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکەی نێو ئێران، ڕێگە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە خەڵکییەکان نادات.