کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی زیاتری بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانە

17:47 - 15 گەلاوێژ 2720

دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی تاڵانکردن و تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستانن و خەسار و زیانی زۆریان بە ئەو شوێنەوارانە گەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، ماوەیەکە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاخەکانی گوندی ''تەنگیسەر'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دوای کەوپەلی میژووییدا دەگەڕین و هەتا ئێستا چەندین شوێنیان هەڵکۆلیوە.

زۆربەی ئاسەوارە مێژوویییەکان لە کوردستاندا، لەلایەن کەسان و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تاڵان دەکرێت و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، یەکێک لە سەرەکیترین مافیای بازرگانیی ئاسەوارە مێژوویییەکانه.

سیاسەتی سیستماتیکەکانی ڕێژیم وای کردووە، کە ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان، بە ئاسانی بە تاڵان بچن و تەنانەت خودی ڕیژیمیش ساڵەهایە، لەڕێگەی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان هەوڵی سڕینەوەی میژووی کورد دەدات.