کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی گۆڕێنی فەرهەنگی عێراق دایه

11:34 - 14 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیا لە ئاژاوەگێڕی و تێکدانی سەقامگیریی عێراق لە هەوڵ دایە داب و نەریتە نەڕێنییەکانی خۆی لەو وڵاتەدا پیادە بکات.

ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب" بڵاوی کردووەتەوە، دامەزراوەکانی ڕێژیمی ئێڕان لە عێراقدا زۆر بە جیددی لە هەوڵ دان کە ڕەسمی "صیغە لە عێراقدا پەرە پێ بدەن.

ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای ئەو دامەزراوانەوە ژن دەکاتە کاڵایەک و مامەڵەی پێوە دەکات.

ڕەسمی "صیغه" یا "ژیانی هاوبەشی کاتی" جۆرێک ژیانی هاوبەش لە ئایینی شیعە دایە کە ژن و پیاو ب ماوەیەکی دیاریکراو پێکەوە ژیان دەکەن.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای ئەو جۆرە ژیانە هاوبەشییەوە لە هەوڵ دایە لە کۆمەڵگای عێراقیش ئەو ڕەسمە بەڕێوە ببات.

چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی بە نیسبەت ئەو هەواڵانەی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕێوە و وتاریان لەسەر نووسیوە.

ماوەیەک پێش بەرپرسێکی سیاسیی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕێژیمی ئێران لە شارە شیعەکانی عێراق سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی شوێنە مەزهەبییەکانە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوە کردبووە، ئێران لەو ڕێگایەوە دەیهەوێ پەرە بە ئایینی شیعە بدات و بە مەبەستی خۆی کەڵكی لێوە بگرێت.