کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە چەندین شاری ئێران و کوردستاندا پشووی ڕاگەیاندووە

11:20 - 16 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستاندا بە بیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئانفوڵانزا و سەرما و سۆڵەوە پشووی ڕاگەیاندووە.

لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزدا کە بە ڕۆژی "خوێندکار" لە ئێراندا ناسراوە، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی پیسبوونی هەوا و هەروەها پێشگرتن له بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئانفوڵانزا پشوویان لە قوتابخانەکاندا ڕاگەیاندووە.

لە شارەکانی ''پیرانشار، بۆکان، سائین‌قەڵا، مەهاباد، نەغەدە، سەردەشت" و چەندین شاری دیکە قوتابخانەکان پشوویان ڕاگەیاندووە.

لە چەندین پارێزگای ئێرانیش وەک ئەردەبێڵ، قەزوین، سیستان‌وبەلووچستان و چەندین شاری دیکە پشوو ڕاگەیەندراوە.

لە ڕاگەیەندراوی پشوودانی ئەو قوتابخانانەدا هاتووە بەهۆی سەرماوسۆڵە و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئانفوڵانزا قوتابییان نەڕۆنەوە بۆ قوتابخانەکان.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی خۆپیشاندانەکان دەیهەوێ پێش لە کۆبوونەوەی خەڵک بگرێت.

لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزیشدا کە خوێندکاران بەیانییەیان بڵاو کردووەتەوە ڕێژیمی ئێران ترسی لێنیشتووە کە دیسانەوە خۆپیشاندان دروست بێت.