کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای ناردنی "لینکـ"ـەوە لە هەوڵدایە بەسەر خەڵكدا سیخوڕی بکات

12:36 - 26 رێبەندان 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی هەواڵ و کێبڕکێی ئینتەرنێتی لە هەوڵدایە بەسەر خەڵكدا سیخوڕی بکات.

لەو پێوەندییەدا ڕێژیمی ئێران لینکێکی لە "واتس ئاپـ"ـدا بڵاو کردووەتەوە کە ئەو لینکە لە کاتی کردنەوەیدا زانیارییەکانی نێو مۆبایلەکە دەدزێت.

بەپێی زانیارییەکان ئێستا ڕێژیمی ئێران لینکێکی لە چوارچێوەی ڕاپرسییەکدا لەژێر ناوی "ڕاپرسیی کارفوور" بڵاو کردووەتەوە.

جیا لە واتس ئاپ ئەو لینکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە وەک "ئینستاگرام و فەیسبووک" بڵاو کراوەتەوە.